هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی پاكستان بۆ ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی دیاری كردبوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پۆلیسی ئه‌و وڵاته به بۆلدۆزێر خانووی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له ئیسلام ئاباد ڕووخاند و ده‌یان كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی پاكستان، یه‌ك ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی به شێوه‌ی نایاسیی و به‌بێ مۆڵه‌ت له‌و وڵاته ده‌ژین، هه‌روه‌ها ڕێكخراوی ئه‌منیه‌تی پاكستانیش ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ڕایگه‌یاندبوو كه زۆربه‌ی خۆكوژه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كانی پاكستان خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و له په‌نابه‌رانی نایاسایی بوون، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ده‌وڵه‌تی پاكستانی بڕیاری دا كه په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی تا ڕۆژه‌كانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان. ڕۆژی ڕابردوو ٢٥٠ هه‌زار بنه‌ماڵه خۆیان گه‌یانده سنووره‌كانی ئه‌فغانستان و له دۆخێكی خراپ‌دا ماونه‌ته‌وه، له شاری ئیسلام ئابادیش هێزه‌كانی پۆلیسی پاكستان ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و خانووی په‌نابه‌رانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاند.
