به‌پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا ژێرخانی پۆمپاژی ئاوی له كانتۆنی حه‌سه‌كه بۆردوومان كردووه و ئاوی به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی ئه‌و كانتۆته بڕێوه، به‌و هۆیه‌وه گیانی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه.
وێستگه‌ی “ئالوك” له ١٠ كیلۆمتری ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌ریكانی هه‌ڵكه‌وتووه و له ٣٠ حه‌ڵقه بیری ئاو و ٨ وێستگه‌ی پۆمپاژ پێكهاتووه. ئه‌و وێستگه‌یه له ساڵی ٢٠١٣وه سازكراوه و ئاوی یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دانیشتووی كانتۆنی حه‌سه‌كه دابین ده‌كات. ساڵی ٢٠١٩ ده‌وڵه‌تی توركیا ئاوی به‌سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و كانتۆنه بڕی و كاره‌ساتی لێكه‌وته‌وه. جگه له دانیشتووانی ئه‌و كانتۆنه، چوار كه‌مێپی ئاواره‌كانی واشۆكانی، سه‌ریكانی، ئه‌ریشا و هۆل له دۆخێكی خراپدان و ته‌نیا له ساڵی ٢٠٢٢ی زاینی، هه‌زار و ٧٧٢ منداڵ و ١٩٦ ژن ژاراوی بوون و له ساڵی ٢٠٢٣، ٩٢٠ منداڵ و ١٥١ ژن به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی ناپاك تووشی نه‌خۆشی بوون.
