ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كچان و كوڕانی ئازادیخواز له شاری ئیسفه‌هان بۆ ڕێزگرتن له یادی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” تراكتیان بڵاو كرده‌وه و ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕس له تاران، به هه‌ڵكشان به‌سه‌ر شاخێكدا ڕێزیان له یادی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” گرت.
خوێندكارانی به‌شدار له‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاند: ئێمه هاتووینه‌ته كوێستان تاكوو سه‌رهه‌ڵدانی خۆر پاش تاریكی شه‌و ببینین و له‌گه‌ڵ تۆ و ته‌واوی كچانی قوربانی سه‌ركوت په‌یمان نوێ بكه‌ینه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها وتیان: به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه هیچ كات شه‌قامه‌كان چۆڵ نكه‌ین و درێژه به خه‌بات بده‌ین. ئێمه هاتووین كه یه‌ڕیز و یه‌كگرتوو دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” و یادی تۆ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی مێژوودا تۆمار بكه‌ین. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ له شاری ئیسفه‌هان بۆ ڕێزگرتن له یادی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” تراكتیان به دروشمی دژبه حكوومه‌ت بڵاو كرده‌وه و داوایان له خه‌ڵك كرد درێژه به ڕێبازی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” به‌ده‌ن.
