ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له شارۆمه‌ندانی ئه‌مریكایی له ئه‌یاله‌تی ئاركانزاس له‌به‌رده‌م شیركه‌تی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری تایسۆن كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌ڵكوه‌رگرتنی خاوه‌ن شیركه‌ت له منداڵی په‌نابه‌ران بۆ كاركردن نیشان دا.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان و كۆمه‌ڵێك له ناونده‌كانی به‌رگری له مافی منداڵان ڕێكخرابوو، پاش ڕێپێوان له‌به‌رده‌م شیركه‌تی “تایسۆن فودز” كۆبوونه‌وه و خوازیاری كۆتاییهێنان به دامه‌زراندنی منداڵانی په‌نابه‌ر وه‌كوو هێزی كار له‌و شیركه‌ته بوون. له مانگی سێپتامبه‌ری ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كاری ئه‌مریكا لیكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت ده‌ستپێكرد و جارێك ٩١ هه‌زار دۆلار و جاری دووهه‌م یه‌ك و نیو ملیۆن دۆلار جه‌ریمه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و شیركه‌ته دا سه‌پاند.
