ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌رانی فه‌له‌ستینی له كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردۆن و پێكدادان هاته ئاراوه كه به‌هۆیه‌وه دوو فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و سه‌ربازێكی ئیسڕائیلیش كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین: دوو خۆپێشانده‌ری ١٤ و ٢٤ ساڵ ته‌مه‌نی فه‌له‌ستینی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆردوومانی كه‌رتی غه‌زه بۆ ٢٨هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو و ٢٧ كه‌س له مهدرهسهیهكدا كوژران. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، تا به ئێستا ٩ هه‌زار و ٦١ كه‌س له بۆردوومانی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٣٢ هه‌زار كه‌س بریندار بوون. شایانی باسه كه هێزه زه‌مینیه‌كانی ئیسڕائیل گه‌یشتوونه‌ته ده‌روازه‌كانی غه‌زه و له باشووری شاری غه‌زه‌وه تانكه‌كانی ئیسڕائیل به‌ره‌وه ناوه‌ندی ئه‌و شاره پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و پێكدادانی قورس له نێوان هه‌ردوولا ڕووده‌دات.
