“سه‌كینه په‌روانه” به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی خۆراسانی شومالی، ڕۆژی سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەر، بانگهێشتی بەشی ئیجرای ئه‌حكامی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد کراوە و پشتڕاستکرانەوەی حوکمەکەی پێێ ڕاگەیەندراوە.
“سەکینە پەروانە” لەم دواییانەدا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەدەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “هادی مەنسووری” بە تۆمەتەکانی “تێكدانی ئاسایشی گشتی”، “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی بە ڕێبەری”، سەرجەم بە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو. ناوبراو مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ دوابەدوای چوون بۆ سەر مەزاری “عەلی موزەفەری” لە گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” لە شاری قووچان، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا کرا. پاش ١٢ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و ئازار، سه‌كینه بۆ زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه سیاسیه پێشتر و له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی دستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرابوو.
