کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری ڕۆسته‌م ئاباد له‌ئاست زه‌مینخواری حكوومه‌تی

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی شاری ڕۆسته‌م ئاباد له‌ئاست زه‌مینخواری

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانیشتووانی شارستانی ڕۆسته‌م ئاباد له‌ پارێزگای گیلان له‌ ئاست داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕانته‌ حكوومه‌تیه‌كان كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی خه‌ڵكی ناڕازی، زه‌مینه‌كانیان له‌ باب و باپیرانیانه‌وه‌ پیان گه‌یشتووه‌ و به‌ڵگه‌ی یاسایی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا دادستان، فه‌رماندار و به‌رپرسانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سرووشتیه‌كان ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر زه‌مینه‌كانیان و له‌ ڕێگه‌ی ڕانته‌وه‌ ده‌یبه‌خشن به‌ كه‌سانی نزیك له‌ خۆیان.