بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شورشی “ژن،ژیان،ئازادی” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له شاری ئه‌راك په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووان نوێ كرده‌وه.
“مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له ٤ی مانگی خه‌زه‌لوه‌ری ساڵی ڕابردوو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه كانی كۆماری ئیسلامی له شاری ئه‌راك گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌وه به‌ڕێوه چوو. به وته‌ی “ئه‌میهر شه‌هیدی نژراد” باوكی “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ ترس و دله‌ڕاوكی خستن له دڵی خه‌ڵكی ئازادیخواز هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر مه‌راسمی ئه‌و هه‌مێشه زیندوه.
