ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شاره‌داری و هێزەكانی سپای پاسداران زاهیدان هێرشیان کردە سەر خانووی دوو هاووڵاتی به‌لووچ و ماڵهكانیانیان ڕووخاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، شاره‌داری و هێزه‌كانی سپای پاسداران به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی دوو هاووڵاتی هه‌ژار له گوندی “پێنیگ و “ئیبراهیم ئابادی”ی شاری زاهیدان و خانووهكانیانیان ڕووخاندووه و كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كانیان پژاندووه. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم و دادستانی شاری زاهیدان زیاتر له چه‌ندین ماڵیان به‌بی ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت ڕووخاندوه.
