کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و بریندار بوونی پێنج ئەندامی هێزه‌نێزامیه‌كان لە شارستانی به‌مپووی به‌لووچستان

كوژران و بریندار بوونی پێنج ئەندامی هێزه‌نێزامیه‌كان لە شارستانی

له‌ ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند كه‌سیكی نه‌ناسراوو بۆ سه‌ر بنكه‌ی پولیسی به‌مپوو چوار كه‌س بریندار و یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش كوژرا.

بەپێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، چه‌ند كه‌سیكی نه‌ناسراو له‌ شارستانی به‌مپوور هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا ئەندامێكی هێزەنیزمییەكان كوژرا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. میدیاکانی حکوومەت ناسنامەی ئەو ئەندامە کوژراوەیان ئیستواری دووەم “عەلی قوربانی” ڕاگەیاندووە.