ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌زاران كه‌س خۆپێشاندانیان كرد.
له ماوه‌ی ٢٧ ڕۆژی ڕابردوودا كه شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل درێژه‌ی هه‌بووه، تا ئێستا نزیك به ٩ هه‌زار فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له به‌رانبه‌ردا ڕێژه‌ی قوربانیان له ئیسڕائیل بۆ ١٥٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ئاماری برینداره‌كانیش سنووری ٣ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. له ماویه سێ حه‌فته‌ی ڕابردوودا، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون و ڕۆژی ڕابردووش خه‌ڵكی ئازادیخواز له وڵاتانی ئۆردۆن، مه‌راكش، مێسر و به‌حره‌ین دژ به ژینۆسایدی ژنان و منداڵانی بێ‌تاوان له غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.
