به‌پێی ئاماره ده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌سدا ٦٠ی كرێكارانی ئێران خانوویان نییه و كرێچین و ئه‌و حه‌قده‌سته‌ی وه‌ری ده‌گرن وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانیان نییه.
به‌پێی ماده‌ی ٤١ی یاسای كار، ئه‌بێ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌پێی نرخی هه‌ڵاوسان و تێچووی سه‌به‌دی مه‌عیشه‌ت دیاری بكرێت، به‌ڵام له كاتی دیاریكردنی لانیكه‌می حه‌قده‌ستی ساڵانه ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رچاو ناگیرێت و حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی هه‌ر كرێكار ته‌نیا به‌شی ١٠ ڕۆژی ده‌كات. له باروودۆخی ناله‌باری ئابووری ئێستای ئێران، نرخی هه‌ڵاوسان مانگانه ده‌ڕواته سه‌ره‌وه به‌ڵام ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران ساڵانه به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م زیاد ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ نرخی ته‌وه‌ڕۆم دا نایێته‌وه. دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی، بیمه و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانی چینی كرێكاره به‌ڵام ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر له جیاتی بایه‌خدان به كێشه و گرفته‌كانیان، زیندانی و محاكمه‌یان ده‌كات.
