ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی سه‌نعه‌تی جلوبه‌رگی به‌نگلادش بۆ جارێكی دیكه له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون، به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكاری ناڕازی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه كوژراون.
به‌نگلادش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی جلوبه‌رگ له جیهانه و له‌سدا ٨٥ی داهاتی ٥٥ ملیارد دۆلاری ئه‌و وڵاته پێكدێنێت. ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌د هه‌زار كرێكاری شیفتی شه‌و له شاره‌كانی داكا و قازیپور ده‌ستیان له كار كێشاوه و خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس و لیباس شه‌خسیه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ریان و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا.
