وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ڕایگه‌یاند: ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه بۆ ٨ هه‌زار و ٣٠ كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه و نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له حاڵێكدا ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و به‌شێك له وڵاتانی جیهان سه‌باره‌ت به ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی له كه‌رتی غه‌زه هۆشداری ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو هێرشه ئاسمانی و زه‌مینیه‌كانی چڕتر كردووه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، ٤١٪ی قوربانیان منداڵن كه ڕێژه‌یان ئه‌كاته ٣ هه‌زار و ٣٢٤ كه‌س و ٢ هه‌زار و ١٠٠ ژنیش گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند هه‌زار ته‌رمی دیكه‌ش له‌ژێر دارووپه‌ردوودا ماوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه و به‌یانی دووشه‌ممه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا و حه‌ماسیان له باشووری لوبنان و ده‌رعا له سووریا به چڕی بۆردوومان كرد و فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاش بنكه‌كانی سپای قودسیان له ده‌یره‌زوور كرده ئامانج و زیانێكی زۆری گیانی و مادیان به تیرۆریستانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی گه‌یاند.
