ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له گۆڕستانی به‌هه‌شت زارای تاران، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و “نه‌سرین ستووده” چالاكی مافی مرۆڤ و ١٥ كه‌س له كه‌سوكاری ئارمیتایان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی ڕژیم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازایهتبار به‌شه‌ڕ هاتوون و به شۆكێری به‌رقی و باتۆم ١٥ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه یه‌كێكیان مامۆی ئارمیتا به ناوی “محه‌ممه‌د گه‌راوه‌ند” له موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوه. هه‌روه‌ها “نه‌سرین ستووده” له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ته‌وه ئه‌شكه‌نجه و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.