کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دژبه‌ قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتانی كانادا و به‌ریتانیا دژبه‌ قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” خۆپێشاندانیان كرد.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له‌ تاران، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ كۆوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ شاره‌كانی له‌نده‌ن و وه‌نكۆڤێر، قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتایان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بوون.