ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له مه‌عه‌ده‌نێك له وڵاتی قه‌زاقستان، ٢١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان كرێكاری دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، به‌شی فوولادسازی هه‌ڵكه‌وتوو له لۆكزامبوورگ كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه له به‌یانیه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه كه له ٢٥٢ كرێكاری شاغڵ له مه‌عه‌ده‌نی “كۆستنكۆ”، ٢٠٨ كه‌س ڕزگاریان بووه به‌ڵام، ٢١ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن. “قاسم جومارت توكایێڤ” سه‌رۆككۆماری قه‌زاقستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان، به‌ڵێنی دا هاوكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شیركه‌ت لۆكزامبوورگیه ڕابگرێت و هه‌وڵه‌كانیان خستۆته گڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نعه‌تی مه‌عده‌ن له وڵاته‌كه‌یان میللی بكه‌ن.
