شه‌وی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێشنیاری ئاگربه‌ستی وڵاتانی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به ١٢٠ ده‌نگی ئه‌رێ، ٤٥ ده‌نگی بێلایه‌ن و ١٤ ده‌نگی نا په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل ئاگربه‌سته‌كه‌ی ڕه‌د كرده‌وه و هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه ده‌ستپێكرد.
به‌پێی ڕاپورته‌كان، وڵاتانی ئه‌مریكا، ئیسڕائیل، كۆماری چك، مه‌جارستان، دانمارك، قبرس، فه‌نلاند، لیتوانی، لێتۆنی، له‌هستان و ئۆكراین له‌و وڵاتانه بوون كه ده‌نگی بێ نایان داوه به‌و قه‌تعنامه‌یه. شه‌وی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی قه‌تعنامه‌ی ئاگربه‌ست، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ئاسمان، زه‌وی و ده‌ریاوه هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌زه و له چه‌ند ناوچه شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هاته ئاراوه. هه‌روه‌ها هێڵی ئینترنێت له كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه بڕا و زانیارییه‌كی ورد له‌سه‌ر ڕیژه‌ی قوربانیان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
