به‌پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٤٨١ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه‌دا هاتووه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل تا به ئه‌مڕۆ، ٧ هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه چوار هه‌زار و ٧٦٤ كه‌سیان ژن و منداڵ بوون. هه‌روه‌ها له هێرشی مووشه‌كی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیلیش شه‌ش كه‌س بریندار بوون و له كه‌رانه‌ی باخته‌ریش چوار كه‌س له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.