کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ٨ قاچاخچی ئێرانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئه‌ندۆنێزی

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ٨ قاچاخچی ئێرانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دادگوسته‌ری وڵاتی ئه‌ندۆنێزی سزای ئێعدامی به‌سه‌ر ٨ قاچاخچی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشه كه‌ خه‌ڵكی ئێرانن دا سه‌پاند.

به‌وته‌ی پۆلیسی ئه‌ندۆنێزی، ئه‌و ٨ كه‌سه‌ بڕی ٣١٩ كیلۆگرام شیشه‌یان بۆ نێو وڵاتی ئه‌ندۆنێژی قاچاخ كردووه‌ و به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته سزایان تیربارانه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ٨ كه‌سه‌ به‌نیازبوون له‌ ڕێگای ئۆقیانووسی هێنده‌وه‌ ٣١٩ كیلۆگرام شیشه‌ بۆ ناوچه‌ی جاوه‌ بگوازنه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌نده‌ری بانتن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.