ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف16ـه‌وه، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سپای پاسداران له ڕۆژهە‌ڵاتی سووریە كرانه ئامانج.
بەرپرسێكی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، هه‌ردوو كۆگا له‌ناوچه‌ی (بوكه‌مال)ـی نزیك سنووری عێراق- سووریە بوون و هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییەی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا بووه. “لۆید ئاستین” وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌و هێرشانه كاریگه‌ریی بۆسه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی سپای پاسداران و میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ده‌بێت كه هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردووا ٢١ سه‌ربازی ئه‌مریكی له بنكه سه‌بازییه‌كانیان له عێراق و سووریه له هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادی میلیشایاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی دا بریندار كراون.
