ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز و دانیشتووی توركیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“شیلان میرزایی” له چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران بوو كه به‌هۆی گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ناچار به كۆچكردن بۆ وڵاتی توركیا كرا. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له گرته‌ویدیۆیه‌كدا ڕایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تی توركیاوه به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕێككه‌وتنێكی ئه‌منیه‌تی له نێوان ده‌وڵه‌تانی توركیا و ئێران واژۆ كرا و به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه هه‌موو چالاكانی سیاسی دژبه‌ری هه‌ر دوو وڵات ئه‌بێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌ته‌وه ناویان تۆمار و لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكرێت.
