ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ دیداری ئیمانۆئێل ماكرۆن و مه‌حموود عه‌باس له كه‌رانه‌ی باخته‌ری، دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو له تل ئاویو و ڕامه‌ڵڵا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی به‌بارمته‌گیراوانی ئیسڕائیل ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له شاری تل ئاویو دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی كه‌سوكاریان بوون. هه‌روه‌ها شارۆمه‌ندانی فه‌له‌ستینی له ڕامه‌ڵڵا له كه‌رانه‌ی باخته‌ری هاوكات له‌گه‌ڵ دیداری ئیمانۆئێل ماكرۆن و مه‌حموود عه‌باس، سیاسه‌ته‌كانی فه‌ڕانسه و وڵاته ئورووپایه‌كانیان بۆ پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و بێده‌نگی له ئاست كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
