ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كرێكاری ژن له وڵاتی ئیسله‌ند دژبه جیاوازی ٢٠٪ی حه‌قده‌ست له‌گه‌ڵ كرێكارانی پیاو و كه‌لێنی جنسیه‌تی له‌و وڵاته مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری ژنی ئیسله‌ندی هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌ڵێنی جنسیه‌تی و حقووقی و هه‌وره‌ها توندووتیژی دژبه ژنان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه. مانگرتووان به دروشمی “ڕۆژی پشوودانی ژنانه” بۆ حهوتهمین جار له ئیسله‌ند سه‌ره‌نجی جه‌ماوه‌ر، ده‌وڵه‌ت و خاونكاریان بۆ كێشه‌كانیان ڕ‌اكێشا. جێگای ئاماژه‌یه كه نزیك به ٩٠ له سه‌دی ژنانی ئیسله‌ند له ٢٤ی ئۆكتۆبه‌ری ١٩٧٥ خوازیاری به‌رابه‌ری جنسیه‌تی و په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك بۆ پشتیوانی له ژنان بوون.
