شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، سه‌دان كه‌س له كرێكاران و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئیسڕائیل دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته ڕژانه سه شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو و حیزبی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل نیشان دا و خوازیاری ئازادی ته‌واوی بارمته‌گیراوانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها داوایان له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل كرد هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی غه‌زه ڕابگرێت و كۆتایی به كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ٩ سه‌ربازی مسری له ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح بریندار بوون، هه‌روه‌ها ٢٦٦ كه‌سی مه‌ده‌نی كه ١١٧ كه‌سیان منداڵ بوون له غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی بێهداشتی فه‌له‌ستین: ڕێژه‌ی قوربانیان گه‌یشتۆته چوار هه‌زار و ٦٥١ كه‌س و ئاماری برینداره‌كان سنووری ١٢ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
