كۆمه‌ڵگه‌ی ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كهژار)، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٠ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٣ی زاینی، به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی بێسه‌روشوێنكرانی “وریشه مورادی” ناسراو به “جوانا سنه” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه دوو چالاكی له وڵاتانی سوید و یلژیك به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكیانه له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم و بڕۆكسل به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “وریشه مورادی” و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بوون و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد ڕێگه نه‌ده‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌و به‌ندكراوه سناریۆسازی بكات. شایانی باسه كه هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢، “وریشه مورادی” چالاكی بواری ژنانیان له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه.
