ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی بانه ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌ڕی نابه‌رابه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلی وه‌كوو ژینۆساید و جه‌نایه‌ته‌كانی هیتلر له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و سه‌دام له پڕۆسه‌ی ئه‌نفالی خه‌ڵكی كورد زانی و خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه بوو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: هێرشی ڕژیمی فاشیستی ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر دراوسێكانیان نیشانه‌ی نه‌خۆشی و سایكۆلۆژیای ڕێبه‌رانی دژبه‌ری ئاسایشی و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیه. ئه‌نجومه‌نی كرێكارانی ساختمانی بانه به ئاماژه‌دان به هێرشه‌كانی توركیا و ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ناوه‌نده ده‌رمانی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕایگه‌یاند: ئه‌و هێرشانه به واتای له‌نابردنی ژیانه. ئه‌و شه‌ڕه بۆ له‌ناوبردنی حه‌ماس و به‌ره‌ی به‌رگه‌ری له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه به‌ڵكوو، به مه‌به‌ستی ژینۆسایدی ژنان و منداڵان و كه‌سانی مه‌ده‌نی له غه‌زه و ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه چووه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی عه‌سه‌لوویه و سه‌نعه‌تی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و غه‌زه‌یان، وه‌كوو سزادانی گه‌شتی خه‌ڵك له زیندانێك به گه‌وره‌یی ٣٦٠ كیلۆمتری چوارگوشه ناو بردبوو.
