ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی غه‌زه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له پاریس بڕهریوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هەزاران کەس لە لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی غه‌زه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كانی پاریس و پشتیوانی خۆیان به وتنه‌وه‌ی درووشم و ریپێوان نیشاندا. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، “جیراڵد دارمینن” وەزیری ناوخۆی فەرەنسا له باره‌ی ناڕه‌زایه‌تی لایەنگرانی فەلەستین ڕاگەیاندبوو کە ده‌بێت ڕێگری لە خۆپیشاندانه‌كانیان بكریت.
