ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپخانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه له ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌ند كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی توركیا ڕۆژی هه‌ینی به چڕی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ی “عه‌ین عیسا” و “گرێ سپی”یان بۆردوومان كردووه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به شه‌ڕ هاتوون. هه‌روه‌ها له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین له ناوچه‌ی “شێراوا”، چه‌ند كه‌سی مه‌ده‌نی به‌هۆی هێرشی په‌هبادی و تۆپخانه‌یی ڕژیمی فاشیستی توركیا بوونه‌ته قوربانی.
