به‌پێی ئاماری كارناسانی ئابووری، له سه‌دا ٧٠ی بێكارانی وڵات له ته‌مه‌نی نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ دان.
به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه، ڕێژه‌ی كه‌سانی چالاك له ئێران له هاوینی ١٤٠٢ به لانیكه‌م ٢٦ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س بووه و به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ملیۆن و ١١٥ هه‌زار كه‌س له‌و ڕێژه‌یه نه‌یانتوانیه پیشه‌یه‌ك بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و بێكارن. ته‌نیا له هاوینی ساڵی ڕابردوودا، یه‌ك ملیۆن و ٦٤٣ هه‌زار بێكاری ته‌مه‌ن نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ تۆمار كراوه و ڕێژه‌ی ژنانی بێكار ٩٪ زیاتر له ئاماری پیاوانه.
