ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشیان كرده سه‌ر ئۆردووگای ئاواره‌كانی “نور شهمس” له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و ١٣ كه‌س له‌وانه پێنج منداڵیان كوشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ری فه‌له‌ستین، شه‌وی پێنجشه‌ممه و ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئیسڕائیل هێرشیان كردۆته سه‌ر ئۆردووگای ئاواره‌كانی “نور شهمس” له شاری تولكه‌ره‌م له كه‌رانه‌ی باخته‌ری و ١٣ كه‌سیان كوشتووه. هه‌ر چه‌ند هه‌ندێك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل باس له چوونه‌ده‌روه‌ی هێزكانیان له شاری تولكه‌ره‌م ده‌كه‌ن به‌ڵام ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری گه‌یشتۆته ٧٤ كه‌س. به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، ڕێژه‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گه‌یشتۆته چوار هه‌زار و ١٣٧ كه‌س و ئاماری برینداره‌كانیش سنووری ١٢ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
