کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی توركیا

كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ كۆبوونه‌ویه‌كدا داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد كه‌ بێده‌نگیان له‌ به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ بشكێنن و ئاسمانی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر فڕۆكه‌كانی ئه‌و وڵاته ببه‌ستن.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراو مه‌ده‌نییه‌كان و به‌رپرسانی هۆزه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كان له‌ ڕێپێوانێك دا له‌ شاری حه‌سه‌كه‌، خوازیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فڕینی فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “فڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ ڕابگرن” و “هه‌ر كه‌س خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ سه‌رچاوه‌كانی ژیان بێبه‌ش ده‌كات، كۆمه‌ڵكوژی كردووه‌” خوازیاری هه‌ڵویستی ڕوونی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ ئاست پێشێلكارییه‌كانی توركیا بوون.