ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، یه‌هوودییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی ئیسڕائیل به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی ئه‌مریكا خوازیای ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
یه‌هوودییه‌كانی دژبه‌ری حكوومه‌تی ئیسڕائیل به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون و ڕایانگه‌یاند كه له ژێرناوی ئێمه شه‌ڕ مه‌كه‌ن. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردبوو و ژماره‌یه‌كیان چوونه نێو بیناكه‌وه و له‌وێ مانیان گرت.
