ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌زبه‌ر، ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی فه‌له‌ستین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا خوازیاری ڕاگرتنی پێدانی چه‌كوچۆڵ به ئیسڕائیل بوون و داوایان له كرێكارانی جیهان كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ئورووپا زۆرتر بكه‌ن تاكوو كۆتایی به‌و شه‌ڕه ماڵ وێرانكه‌ره بێنن.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: “ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل داوای له یه‌ك ملیۆن و سه‌د هه‌زار فه‌له‌ستینی كردووه كه غه‌زه به‌جێبێڵن، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕژیمی فاشیستی ئیسڕائیل به‌شێكه له پلانێكی گه‌وره‌تر به هاوكاری ئه‌مریكا و وڵاتانی ئورووپایی بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی سێ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار فه‌له‌ستینی. هه‌ر به‌وهۆیه‌وه خۆراك، ئاو، و سووته‌مه‌نی و ده‌رمانیان به‌سه‌ر دانیشتووانی غه‌زه بڕیوه و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل، ٣ هه‌زار فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٧٠٠ كه‌سیان منداڵ بوون و ١٢ هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
