ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین پاش خۆپێشاندان له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی ئه‌مریكا، چوونه نێو ئه‌و ساختمانه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكادا خۆپێشاندانیان كردووه و به‌شێكیان داویان له پۆلیس كردووه ڕێگه‌یان پێ بده‌ن له نێو ئه‌و ساختمانه ده‌وڵه‌تیه مان بگرن. ناڕازیانی مانگرتوو داوایان له نوێنه‌رانی كۆنگره كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینیه‌كان ڕابگرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه سێ خۆپێشانده‌ر به تۆمه‌تی بێڕێزی به پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
