ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سه‌دان هه‌زار كه‌س له تل ئاویوی ئیسڕائیل، دالاس و زانكۆی هاروارد له ئه‌مریكا، توونس، عه‌مان، قه‌ته‌ر و كۆوه‌یت دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له حه‌ق دانیشتووانی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران دژبه‌ری ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو له تل ئاویوی پایته‌ختی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. هه‌وره‌ها له وڵاتانی توونس، قه‌ته‌ر، عه‌مان و كۆوه‌یت خه‌ڵكی تۆڕه دژبه ئه‌مریكا و ئیسڕائیل ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی بۆردوومانه‌كان و كۆتایی هێنان به گه‌مارۆدانی غه‌زه بوون. له شاری دالاس و زانكۆی هارواردی ئه‌مریكاش لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆردوومانه‌كانی خه‌ڵكی غه‌زه ڕابگرێت.
