ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرش كرایه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لئه‌هلی غه‌زه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار كه‌س كوژراو و بریندار بوون و پاش ئه‌و ڕووداوه له چه‌ند وڵاتی جیهان خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
گرووپی حه‌ماس ئه‌رته‌شی ئیسڕائیلی به بۆردوومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لئه‌هلی تۆمه‌تبار كردووه و له به‌رانبه‌ردا ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ویدیۆ ڕایگه‌یاند كه گرووپی جیهادی ئیسلامی له كاتی هاویشتنی مووشه‌ك به ئاراستی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته نه‌خۆشخانه‌كه‌ی پێكاوه. ئه‌و ڕووداوه ده‌نگدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له لوبنان، ئۆردۆن، ئه‌لجه‌زایه‌ر، میسر، كه‌رانه‌ی باختری و چه‌ند وڵاتی ئورووپایی له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد. له لوبنان خۆپێشانده‌ران بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان سووتاند و له ئۆردۆن خه‌ڵكی توڕه سه‌فاره‌تخانه‌ی ئیسڕائیلیان ئاگر دا. هه‌روه‌ها له ڕامه‌ڵڵا فه‌له‌ستینیه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون و له ئیستانبوول خه‌ڵكی ناڕازی هێرشیان كرده سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسڕائیل به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان لێ گرتن.
