ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له كانادا دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له حه‌ق “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری وه‌نكۆڤێر كۆبوونه‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندرووستی “ئارمیتا” و سزادانی تاوانباران بوون. به‌شداربووان داویان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بێده‌نگ نه‌مێنن و پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لانی ئێران بكه‌ن.
