کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک دژی ئێعدام لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ئاڵمان

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک دژی ئێعدام لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕێوڕەسمێکی دژ بە سزای لەسێدارەدان لە وڵاتانی جۆربەجۆر و به‌ تایبه‌ت لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان بەڕێوە برد.

لەم ڕێوڕەسمەدا تابوتەکان بە ئاڵای وڵاتان یەك لەوان ئێران کە تا ئێستاش سزای لەسێدارەدانیان تێدا جێبەجێ دەکرێت، خراوەتە بەر چاوی گشتی. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەرەڕای ڕەخنەی بەربڵاوی ڕێکخراوەكانی مافی مرۆڤ، حکوومەتی ئێران لە ڕیزی ئەو بیست وڵاتەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سزای لە سێدارەدانیان جێبەجێ کردووە.