پەیامی جینایەتکارانی حکوومەتی ڕوونە.
کوژرانی داریووش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی، بەدەستی مرۆڤکوژانی حکوومەتی
شەویشەممە٢٢یڕەزبەری١٤٠٢بەرابەرلەگەڵ١٤یئۆکتۆبری٢٠٢٣،داریووشمێهرجوییووەحیدەمحەممەدیفەرهاوسەرەکەیلەویلاکەیخۆیانلەشاریکەرەجبەشێوەیەکیوەحشیانەکوژران. جینایەتپیشەکانی سەربە ڕێکخراوە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و چل خولەک ئەم دەرهێنەرە بەناوبانگەی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران و هاوسەرەکەیان ئەشکەنجەدا و دەست و قاچیان شکاندن و سەریان بڕین تا بە بەقەولی هۆشەنگ گوڵشیری، پەیامەکەیان بە ڕوونی بگاتە هونەرمەندەکانی تر کە: دەخنکێنین، سەردەبڕین.
کوشتنی ئەم دوو هونەرمەندە، ڕێک هاوشێوەی کاتی قەتڵە زنجیرەییەکان کە داریوش فروهەر و پەروانە ئەسکەندەری چەقۆ ئاژن کران، ئەنجامدراوە. ئاژانسی هەواڵی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیش زۆر زوو هەواڵی سەربڕینەکەی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی پەیامەکە ڕوونتر بگات. دام و دەزگا ئەمنیەتییەکان بەمەبەستی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی و کەڵک وەرگرتن لە کەش و هەوای ئێستا و شەپۆلی ڕگەزپەرستانەی دژە ئەفغانی، یاداشتێکی ئینستاگرامی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی وەحیدە محەممەدیفەریان بە بەرواری شەوێک پێش لە تاوانەکە بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی ئەم جینایەتە ترسناکە بگەڕێننەوە بۆ ڕووداوێکی دزیکردنی چەند کۆچبەرێکی ئەفغانستانی. ئاشکرایە کەسانێکی کە دەچن بۆ دزینی موڵک و ماڵی خەڵک، نە نیازی کوشتنیان هەیە و نە دەتوانن بۆ ماوەی یەک سەعات و چل خولەک لەو شوێنە بمێننەوە. لەمڕووەوە سیناریۆیەکی دزێو و چەواشەکارانەی لەو چەشنەش ناتوانێت ئەم تاوانە حکوومەتییە پەردەپۆش بکات.
کوشتنی دڕندانەی داریووش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی درێژەی لۆژیکی هەر ئەو سیاسەتە سەرکوتگەرانەیە کە حکوومەتی ئیسلامی لە ساڵێک لەمەوبەرەوە بەرامبەر بەو هونەرمەندە ناسراوانەی کە پاڵپشتییان لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی “ژن، ژیان، ئازادی” کرد؛ کە بریتییە لە قەدەغەی کارکردن، بانگهێشتکردنی بەردەوام، زیندانیکردن و دواتر ئازادکردنیان بە کەفالەتی قورس، هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ، دیاریکردنی جەریمەی قورس لە یاسای حیجابدا و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بەرهەمە هونەرییەکان، پەیڕەوی دەکات. بەم شێوازانەی سەرکوتکردن و تەنانەت بە زیندانیکردنی تۆماج ساڵحی، سامان یاسین و مێهدی یەراحیش، سەرکەوتوو نەبووە. هەربۆیە ڕێکخراوە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی پەنایان بردۆتەبەر دوایین ڕێکارە تاوانکارییەکانیانی خۆیان؛ واتە کوشتنی جینایەتکارانەی بەناوبانگترین هونەرمەند و دەرهێنەری ئێرانی، کە خاوەنی ناو و ناوبانگێکی جیهانییە بەمەبەستی خوڵقاندنی بەرزترین ئاستی ترس و تۆقاندن لە نێو هونەرمەندان و ناودارانی بواری فەرهەنگ و هونەردا. هەروەها کاتی تاوانەکەش زۆر بە وردی دیاریکراوە. ڕێک لە گەرمەی هەواڵەکانی سەبارەت بە کوشتاری خەڵکی مەدەنی لەلایەن حەماس و کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی لە غەززە لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە و هەروەها لەسەر بەستێنی شەپۆلێکی ڕەگەزپەرستانەی دژە ئەفغانی کە لەلایەن باندە مافیاییەکانی حکوومەت و شوینیستەکانی “ئاریای“یەوە کەوتووەتەڕێ.
حکوومەتی ئیسلامی بۆ ئەو مەبەستە دەست دەداتە جینایەتێکی لەوچەشنە تا ڕێگری بکات لە بەرەوپێشچوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک و کەشێکی نائومێدی و سەرلێشێواوی و بێدەسەڵاتی بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بکات. کوشتنی هونەرمەندانی ناودار و بێهۆشکردنی کچێکی تازەلاوی وەک ئارمیتا گراوند و هیتر…، ڕێک لەپێناو ئەم مەبەستە دایە. ترسی مەرگ حکوومەتی ئیسلامی تووشی داماویی و سەرلێشێوایی کردووە. بە قەولی هانا ئارنێت، فیلسووف و مێژوونووسی ئەڵمانی–ئەمریکایی: “حکوومەتەکان لە دوو قۆناغدا پەنا دەبەنەبەر توندوتیژی لەڕادەبەدەر؛ جارێک لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتن و جارێکیش لە سەروبەندی لەناوچوونیادا. لەمڕووەوە پێویستە کوشتنی کارەساتباری داریووش مێهرجوویی و هاوسەرەکەی وەک زەنگی ڕووخان و لەناوچوونی دەسەڵاتی ئیسلامی هەژمار بکرێت.
ئێمە بە تووندی ئەم تاوانە ترسناکە و کوشتنە بە ئانقەست و ئاشکرایەی حکوومەت مەحکووم دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەی بنەماڵەی بەڕێز و سەربەرزی هونەر و سینەمای ئێران دەزانین. بێگومان کە دەبێت ئەو تووڕەیی و ڕق و بێزارییەی سەرچاوەگرتوو لەم جینایەتە و خەمی گەورەی لەدەستدانی هونەرمەندێکی بەناوبانگی بواری سینەما و هونەریی ئێران، ببێت بە هەوێنی شکڵگرتنی ئیرادەیەکی پتەو بۆ ڕێکخستن و یەکگرتووکردنی هەرچی زیاتری جەماوەر بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی خەباتی مەدەنی. خەباتێکی کاریگەر لەدژی سەرەڕۆیی بێبەزەییانەی ئایینی کە تەنیا بە زمانی توندوتیژی و سەرکوتی ڕەها دەدوێت، مومکین نابێت مەگەر بە یەکگرتووکردنی هەرچی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و پێکهێنانی هاوپشتییەکی جەماوەریی بەرین لە مەیدانی خەباتدا. وشیار کردنەوە و پێکهێنانی یەکگرتوویی لەناو بیروڕای گشتی جیهانی و بەتایبەت دنیای پێشکەوتنخوازانەی هونەر و سینەما لە ئاستی جیهاندا، یەکێکە لە ئەرکە بەپەلە و هەنووکەییەکانی هەموو ئەو کەسانەی کە ئامرازی کاریگەرییان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا لەبەردەستدایە. نابێ ڕێگە بدرێت حکوومەتی ئیسلامی خۆی لەژێر باری بەرپرسیارێتی ئەم تاوانە دژە مرۆڤانەیە بدزێتەوە.
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەر)
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
بڕووخێت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی و دێموکراسی، بژی سۆسیالیزم
یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ / ١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣