ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی به‌بارمته‌گیراوانی ئیسڕائیلی كه له ده‌ستی چه‌كدارانی حه‌ماس دان، دژبه ده‌وڵتی بنیامین نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه دژبه نتانیاهوو و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی فه‌له‌ستین به هۆكاری ئه‌و هێرشه و ناڕوونی چاره‌نووسی ئازیزانیان زانی. خۆپێشانده‌ران وه‌زیرانی نتانیاهوویان به ناكارامه ناو برد و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێو كۆمه‌ڵگایان به هۆكاری كه‌ڵێنه ئه‌منیه‌تیه‌كان زانی و خوازیاری گه‌راندنه‌وه‌ی ئازیزانیان بوون.
