ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مووشكباران و بۆردوومانی كه‌رتی غه‌زه و شاره‌كانی ئیسڕائیل به‌رده‌وام بوو و ڕێژه‌ی قوربانیان له غه‌زه بۆ ٢ هه‌زار و ٢١٥ كه‌س هه‌ڵكشا و ئاماری برینداره‌كانیش سنووری ٧ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
له كاتێكدا ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل كه‌رتی غه‌زه‌ی گه‌مارۆ داوه، هاووڵاتیان له میسره‌وه به كۆڵبه‌ری ئاو و خۆراك بۆ خه‌ڵكی غه‌زه دابین ده‌كه‌ن و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ئۆتومبێلی كه‌سانی مه‌ده‌نی كه هه‌ڵهاتبوون، كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له ٧٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حه‌ماس، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ٣١٤ كه‌س كوژراون و به ده‌یان كه‌سیش له ژێر دارووپه‌ردوودا گیریان خواردووه و ئه‌گه‌ری زیندوو مانه‌وه‌یان زۆر كه‌مه. هه‌روه‌ها ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له عه‌مه‌لیاتێكی زه‌مینی دا چووه نێو خاكی غه‌زه و ده‌یان ته‌رمی شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی كه به‌دیل گیرابوون، دۆزیه‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه هه‌واڵنێرێكی ڕۆیته‌رز له بۆردوومانی باشووری لوبنان گیانی له ده‌ست داوه و ٧ هه‌واڵنێری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
