شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، بۆ حه‌وته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌رده‌وام بوو و ڕێژه‌ی قوربانیان له غه‌زه بۆ ١٥٠٠ كه‌س به‌ه‌رزبووه‌وه.
شه‌وه‌ی پێنجشه‌ممه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ٧٥٠ ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه‌ی بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه ڕێژه‌ی كوژراوان بۆ ١٥٠٠ كه‌س هه‌ڵكشا و ئاماری برینداره‌كان سنووری ٦ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند. له به‌رانبه‌ر دا مووشكبارانی شاره‌كانی ئیسڕائیل له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه درێژه درا و تا به ئێستا ١٣٠٠ شارۆمه‌ندی ئیسڕائیلی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٨٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له نێوان دنیشتووانی كه‌رتی غه‌زه به‌ڵاو كرده‌وه و هۆشداری دا كه تا ٢٤ كاتژمێری داهاتوو باكووری غه‌زه چۆڵ و به‌ره‌وه باشووری ئه‌و ناوچه‌یه كۆچ بكه‌ن تاكوو چه‌كدارانی حه‌ماس وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی كه‌ڵكتان لێ وه‌ر نه‌گرێت.
