به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٨ كرێكاری تایله‌ندی كه له ئیسڕائیل شاغڵ بوون له هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته كوژراون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، به‌لانیكه‌م ٦٤ شارۆمه‌ندی بیانی له هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئیسڕائیل كوژراون كه به‌شێكیان كرێكارانی وڵاتانی دیكه بوون و له‌و وڵاته كاریان ده‌كرد. یه‌ك له‌و بابه‌تانه كوژرانی ١٨ كرێكاری تایله‌ندی و بێسه‌روشوێن بوونی ١١ كرێكاری دیكه‌یه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاكاندا هه‌بووه.
