شه‌وی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئیسڕائیل درێژه درا و له به‌رانبه‌ردا فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل غه‌زه‌یان به چڕی بوردوومان كرد و به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
ماوه‌ی پێنج ڕۆژه شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌ستی پێكردووه و به‌پێی دوایین ئاماره‌كان، تا به ئێستا ١٢٠٠ كه‌س له غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و پێنج هه‌زار كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی ئاو، كاره‌با، سووته‌مه‌نی، خۆراك و ده‌رمان، دۆخی دانیشتووانی ئه‌و شاره كاره‌ساتباره و نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ناچار به كۆچ بوون. له به‌رانبه‌ردا ڕۆژی ڕابردوو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی دیكه له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی ئیسڕائیل دۆزرایه‌وه كه ده‌یان ته‌رمی كه‌سانی مه‌ده‌نی تێدا بوو. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، ئاماری قوربانیان گه‌یشتووته ١٣٠٠ كه‌س و ٢٩٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.
