ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی سوید و هوله‌ند له دوو چالاكی جیاجیا و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌ڵگه‌ڵ سزای ئێعدام دا، دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له ستۆكهۆڵمی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام له ئێران بوون. هه‌روه‌ها له ئامستردامی هوله‌ند، ئێرانیانی ئازادیخواز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێنه‌ی قوربانیانی سهركوتگی ڕژیمیان بڵاو كرده‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سزای ئێعدام ڕابگرێت.
