کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ٣٠ كه‌س له‌ كامرۆن به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی

گیان له‌ده‌ستدانی ٣٠ كه‌س له‌ كامرۆن به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی

به‌هۆی لێژمه‌ی بارانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ كامرۆن، لافاو هه‌ڵسا و بووه‌ هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، به‌هۆی بارینی بارانی به‌خۆڕ له‌ وڵاتی كامرۆن، گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین له‌ ده‌ورووبه‌ری پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی ڕووخا و بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٣٠ كه‌س. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كامرۆن، ژماره‌یك كه‌س بێسه‌روشوێن بوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.