ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێشانگای یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له چه‌ند وڵاتی ئۆرووپایی كرایه‌وه و ڕێز له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گیرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی “به‌ڕلین” و “كۆڵن” له ئاڵمان، “ویه‌ن” له ئۆتریش، “ستۆكهۆڵم” له سوید و “پاریس” له فه‌ڕانسه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ژماره‌یه‌ك له لاوانی شۆڕشیگێڕ له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له ساڵی ڕابردوو، چه‌ند پێشانگایان كرده‌وه و خه‌ڵكانێكی زۆر تێدا به‌شدار بوون. به‌شداربووان وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسانی نیزامی، ئه‌منیه‌تی و قه‌زایی ڕژیم سزا بده‌ن.
