به‌دوای هاتنی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٦ پله‌ی ڕیشته‌ر له ڕۆژئاوای وڵاتی ئه‌فغانستان، به هه‌زاران كه‌س كوژراو و بریندار بوون و ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رده‌وام له زیادبوون دایه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌ندی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه ویلایه‌تی هه‌رات و بادغه‌یس بووه و ١٢ گوند و شارۆچكه به ته‌واوی وێران بوون. به‌پێی ئاماری تۆماركراوه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه، تا به ئێستا زیاتر له ٢ هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٩ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌وته‌ی ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان، دۆخی بێهداشتی، ڕیفاهی و ته‌ندرووستی بومه‌له‌رزه‌لێدراوان زۆر خراپه و پێویستیان به یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
