شه‌وی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بنكه و مه‌قه‌ڕه‌كانی گرووپی حه‌ماسی له غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد و شه‌ڕ و پێكدادان له‌و گوندانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه به‌رده‌وامه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل، نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س كه زۆربه‌یان شارۆمه‌ندی مه‌ده‌نیین له‌لایه‌ن چه‌كدرارانی حه‌ماسه‌وه كوژراون و ١٧٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له به‌رانبه‌ر دا به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ٢٥٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه و نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون. هاوكات ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌رق و ئاو و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر دانیشتووانی غه‌زه پچڕاندووه و داوای له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه به زۆترین كات ئه‌و شاره به‌جێ بێڵن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لۆبنان سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی ئیسڕائیلیان به هاوه‌ن بۆردوومان كرد و هێزی ئاسمانی ئیسڕائیلیش له وڵامدا بنكه‌كانی حیزبۆڵڵای بۆردوومان كرد و تۆپخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش باشووری لۆبنانیان به چڕی تۆپباران كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرشی ئه‌رته‌شی سووریه بۆ سه‌ر ئیدلیب به‌رده‌وامه و تا ئێستا ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه ١٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
